لە ماوەی یەک ھەفتە ڕێژەی تووشبووانی سۆران گەیشتە 46 کەس

قایمقامی سۆران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

قایمقامی سۆران رایگه‌یاند: ئەمڕۆ 13 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری سۆران تۆمارکراون.

کرمانج عزەت سلیمان قائمقامی قەزای سوران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بڕیارمانداوە ئەوەی ڕاستیە لەمەودوا لە بارەی نەخۆشی  و ئەنجامەکانی ڕۆژانە بڵاو بکەینەوە ..

ئەمڕۆ سێ شەم 7/7 (100) پشکنین کراوە ، 13 کەس پۆزەتیڤ بوون ، واتە توش بوو ھەیە .  7  کەس ھی ڕەواندزن ، شەش کەسیش ناو سۆران !

لە ماوەی یەک ھەفتە ڕێژەی تووشبووانی سۆران گەیشتە 46 کەس.
بۆ ئاگاداریتان