مسته‌فا كازمی: عێراق ناخه‌وێت تاوه‌كو بكوژانی هیشام هاشمی نه‌داته‌ دادگا

شه‌قامێكی به‌غدا ناوی هیشام هاشمییه‌وه‌ ده‌كه‌ین

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، رێگا ناده‌ین كه‌س عێراق بكاته‌ وڵاتی چه‌ته‌كان و عێراقیش ناخه‌وێت تاوه‌كو بكوژان نه‌داته‌ دادگا .

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند: خه‌می كوشتنی شه‌هید هیشام هاشمی به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌ و ئه‌ركمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ بۆ به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی راسته‌وخۆ بگۆڕین. 

هه‌روه‌ها گوتی: بڕیارمان داوه‌ كه‌ شه‌قامێكی به‌غدا به‌ناوی هیشام هاشمییه‌وه‌ بكه‌ین .

كازمی جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ رێگا ناده‌ن كه‌س عێراق بكاته‌ وڵاتی چه‌ته‌كان و عێراقیش ناخه‌وێت تاوه‌كو بكوژان نه‌داته‌ دادگا .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق