عەدنان دەنبوس : هیچ یاسایەك لەو وڵاتە رێزی لێناگیرێت

عێراق تەنها بە دەست 10 كەسە

عەدنان دەنبوس ئەندامی لیستی نیشتیمانی رایگەیاند كە بڕیارەكان لە عێراق تەنها بە دەست 10 كەسە و یاسای دیكە لە عێراق رێزی لێناگیرێت .

دەنبوس لە لێدوانێكدا روونیكردەوە كە بیرۆكەی ئیسلامی و نەتەوەیی وای كردووە دوور بكەوینەوە لە چەمكی هاووڵاتیبوون و دەوڵەت ، ئێستا عێراق لە نادەوڵەتی دەژی . شیعەو سوننە بەرگری لە ناسنامە ئایینیەكانیان ئەكەن نەك لە دەوڵەت . كۆمەڵگەی عێراق گرنگی بە مەزهەب دەدات زیاتر لە نیشتیمانەكەی و راشیگەیاند كە بڕیاری عێراق بە دەست تەنها 10 كەسە و هیچ یاسایەك لەو وڵاتە رێزی لێ ناگیرێت .

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی