بۆ ئەوەی لێوێكی جوانت هەبێت ئەمانە بكە

هەڵبژاردنی سوراوی گونجاو بۆ لێو پێستی هەموو ئافرەتەكان وەك یەك نییە

ئا:شەهلا رەشید
بە گشتی ئافرەتان ئارەزووی لێوێكی جوان گوشتن دەكەن، دەتوانن بەم رێگایانەی خوارەوە بە شێوەیەكی سروشتی و بەبێ نەشتەگەری لێوتان پڕ و جوان بكەن.


-پاك راگرتن و تەندروستی لێو، بۆ ئەوەی لێوەكانت بە پاكی رابگریت پێویستە فڵچەی ددان بە هێواشی بە لێوتدا بهێنیت، بۆ ئەوەی پێستە مردووەكانی سەر لێوت نەمێنن.


-واز هێنان لە جگەرە لەوانەیە هەست نەكەیت جگەرە زیانی هەیە بۆ لێوەكانت، بەڵام جگەرە كێشان دەبێتە هۆی رەش بوونی لێو.


-هەڵبژاردنی سۆراوی گونجاو بو لێو پێستی هەموو ئافرەتەكان وەك یەك نییە، بۆیە جۆر و رەنگی سۆراوەكانیش لە یەك ناچێت، هەوڵبدەن بە پێی رەنگی پێستان رەنگی سۆراوەكە هەڵبژێرن بۆ نموونە بە كارهێنانی سۆراوی كاڵا بۆ پێستی كاڵا زۆر جوان لێو دەردەخات.