چۆن گرفتی شه‌رمنی له‌ منداڵه‌كه‌تدا چاره‌سه‌ر بكه‌یت؟

ئه‌و كاتانه‌ی كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵاتی بكه‌

قۆناغی منداڵی هه‌ستیارترین قۆناغه‌ له‌ ته‌مه‌نی مرۆڤدا، له‌و ته‌مه‌ندا كه‌سایه‌تی داهاتوی مرۆڤ بنیاد ده‌نرێت، دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی دایكان و باوكان روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌ شه‌رمنی منداڵه‌، كه‌ واده‌كات له‌ زۆر ماف بێبه‌ش ببێت و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت.

یه‌كه‌م: منداڵه‌كه‌ت رابهێنه‌ له‌وه‌ی چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سانی چوارده‌وری بكات، فێریبكه‌  چۆن قسه‌بكات و له‌ چ كاتێكدا ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه‌.

دوه‌م: هه‌میشه‌ وه‌سفی منداڵه‌كه‌ت بكه‌ و ئه‌و كاتانه‌ی كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵاتی بكه‌، چونكه‌ واده‌كات زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت.

سێیه‌م: رێگه‌ی بده‌ به‌شداری چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات و له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌ ره‌فتار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شه‌رمنی كاڵ ببێته‌وه‌ تیادا.

چواره‌م: هاوڕێیانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ره‌فتار بكه‌، كاتی بۆ ته‌رخان بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، چونكه‌ دایكان و باوكان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شه‌رمنی له‌ منداڵدا دروست ببێت.

پێنجه‌م: پێی مه‌ڵی كه‌ تۆ كه‌سێكی شه‌رمنیت، چونكه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ له‌ مێشكدا ده‌چه‌سپێت و واده‌كات شه‌رم له‌ خۆی بكات.

ژێده‌ر: Ashte