به ‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح محه‌مه‌د كلیپی (ژینی لادێ)ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان

سه‌ڵاح محه‌مه‌د، هونه‌رمه‌ندی كورد، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵان ، ڤیدیۆ كلیپێكی به‌ ناوی (ژینی لادێ) بڵاو كرده‌وه‌.


هونه‌رمه‌ند،سه‌ڵاح محه‌مه‌د  رایگه‌یاند "جیاواز له‌ ساڵانی ڕابردوو، ئه‌مساڵ نه‌متوانی كۆنسێرت بۆ منداڵان ساز بكه‌م، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".

سه‌ڵاح محه‌مه‌د، جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانی جوان و سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌ له‌ هه‌مان كاتدا تائێستا چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بۆ منداڵان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.