رۆژنامه‌نوسانى كه‌ركوك : چیتر بێ ده‌نگ نابین

له‌ 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆرى كورد ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون هه‌ندێك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیش رێگه‌ى كاركردنیان پێنادرێت

نزیكه‌ى 30 تیمى كه‌ناڵه‌ جیاجیاكانى كه‌ركوك له‌ یاداشتێكدا ناره‌زاى خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ سه‌ربازیو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رده‌برن

دواى ئه‌وه‌ى جوتیارانى كورد له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كدا ویست بویان یاداشتێك ئاراسته‌ى سایلۆى گه‌نمى كه‌ركوك بكه‌ن، چه‌ندین تیمى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش به‌مه‌به‌ستى روماڵكردن ئاماده‌ ده‌بن، به‌ڵام هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانى كه‌ركوك رێگریان لێ ده‌كه‌ن و چه‌ند تیمێكیشیان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ى 30رۆژنامه‌نوس و راگه‌یاندكار له‌ یاداشتێكدا ناره‌زاى خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانى هێزه‌ سه‌ربازى و میلیشیاكان ده‌رده‌برن داواله‌ ئیداره‌ ئه‌و شاره‌و حكومه‌تى فیدرالى عێراق ده‌كه‌ن مه‌وداى ئازادى رۆژنامه‌وانى به‌ر ته‌سك نه‌كنه‌وه‌ و رێز له‌ ئازادى راده‌ربڕینىان بگیرێت.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌و هێزانه‌ى له‌كه‌ركوكن بێ گوێدانه‌ ئازادى راده‌ربرین و پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى به‌ هه‌موو جۆرێك رێگرن له‌ كاركردنى كه‌ناڵه‌كان به‌ تایبه‌تى كه‌ناڵه‌كوردیه‌كان وه‌ ئه‌وانه‌شى كه‌  نوسینگه‌و په‌خشیان له‌ ناوشاردایه‌.

له‌ 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى خه‌ڵكێكى زۆرى كورد ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان بوون هه‌ندێك له‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیش رێگه‌ى كاركردنیان له‌و شاره‌ پێنادرێت چه‌ندین جار كارمه‌ندانیان توشى گرتن و راوه‌دونان بونه‌ته‌وه‌ .