عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی تا 9 رۆژی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌

بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوونەکان بە کۆرۆنا


وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوونەکان بە کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو تاوەکو 9 رۆژی دیکە درێژدەکرێتەوە.

میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، تا 9 رۆژی دیکە، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو درێژدەکرێتەوە و لەدوای رۆژانی جەژنیش رێکاری دیکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرنەبەر.

وەزیری تەندروستی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێکارە تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە، بە تایبەتی لە رۆژانی جەژندا.