له‌ ئێران نزیكه‌ی 10 هەزار کارمەندى تەندروستى تووشى کۆرۆنا بوونه‌

هۆشداری ده‌درێت شەپۆڵێكی دیكه‌ به‌رێوه‌یه‌

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران ئاشكرای كرد نزیكەی 10 هەزار كارمەندی تەندروستی لە وڵاتەكەیدا تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران رایگه‌یاند: زیاتر لە (10) هەزار کارمەندى بوارى تەندروستى لەم وڵاتە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ وەزیری تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە هاووڵاتییانی ئێران كرد لە گەشتكردن دووربكەونەوە لە رۆژانی جەژندا، بۆ ئەوەی تووشی شەپۆڵێكی تری پەتای كۆرۆنا نەبن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێران زۆرترین زیانى تەندروستى بەر ئەو وڵاتە کەوت بەراورد بە وڵاتانى دیکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و تا ئێستاش رۆژانە توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماردەکرێت.