وێنه‌ .. پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكى راگه‌یاند

پۆلیس: كه‌سه‌كه‌ دانى ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكى راگه‌یاند 

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، کەسێکیان بە ناوی (ب.ا.ح) بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  ناوبراو دانی نا بە تاوانەکەیدا کە چەند جارێک کەلوپەلی ناوماڵانی دزیوە و  بەپێی ماددەی (446) بەند کرا

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز