ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ عه‌فرین روویدا

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی


ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شه‌قامی راجۆ و له‌ نزیك وێستگه‌یه‌كی سوته‌مه‌نی و غاز فرۆشتن له‌ عه‌فرین روویدا، ژماره‌یه‌كی هاووڵاتی زۆر بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئەمڕۆ 28-4-2020 سێ شه‌ممه‌ ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەكی بەهێز لەشاری عەفرین روویداو بەهۆیەوە 24 هاووڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له‌ 40 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ده‌ڵێت: تەقینەوەكە بەهۆی تەنكەرێكی  بۆمبڕێژكراوەوە لەسەر رێگەی ناوچەی راجوو بووە، كە بارەگای تەجنیدی كردووەتە ئامانج.