نێچیرڤان بارزانى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى هه‌ر 2 شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م

هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م ‌كه‌ شه‌وى ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش گیانیان به‌خشى و شه‌هید بوون.

هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى شه‌هیدان شاد بكات و سه‌بوورى به‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

8/4/2020