یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسوریا راگەیەندرا

ژماری توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ نۆ حاڵه‌ت

 


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا، تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ راگه‌یاندو ئاشكرایكرد، ژماری توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ نۆ حاڵه‌ت.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژنێك دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ چوار حاڵه‌تی نوێی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردوه‌و به‌وه‌ش كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ نۆ حاڵه‌ت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و به‌رگرتن له‌زیاتر  بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی سوریا بڕیاریدا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان.