ڕه‌وه‌ گورگێك هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی سیده‌كان و ژماره‌یه‌ك مانگای مردار كردەوە

زیانێكی زۆری به‌ ئاژه‌ڵدارێكی گونده‌كه‌ گه‌یاندووه‌

له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان شه‌وی ڕابردوو گورگ هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی ماوه‌تاوه‌ و له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك مانگای مردار كرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌ سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: شەوی ڕابردوو ل گوندی ماوه‌تاوه‌ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ڕەوە گورگێک پەلاماری مانگاکانی هاولاتی( ئەسعه‌د حه‌مه‌دەمین ) یان داوە (4) سەرچێلی لێ مردار وژمارەیەکی دیکەشی بریندار کردوون.

ڕاشیگه‌یاند:خاوه‌نی مانگاكان بۆ كوردستان تیڤی گوتویه‌تی ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی ئاژەڵ داریە ولەوکاتەدا گورگ زیانی زۆری لێداوە ن کە وەرزی زاوزێ مانگاکان وخواردنی بەرهەمی شیرەمەنیەکانە.

1763