به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی " سـه‌مـای فریـشتـه‌كـان" بڵاوكراییه‌وه‌

باس له‌ مێژووی هونه‌ری میللی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی ده‌كات

ئه‌م كتێبه‌، له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی "عبدولعزیز مه‌جید"ه‌، هه‌رێم عوسمان دیزاینی به‌رگ و ناوه‌رۆكی كردوه‌ و له‌ ۲٠٠ لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ پێكهاتووه‌، له‌چاپخانه‌ی كارۆ به‌ شێوازی به‌رگ ڕه‌ق( تجلید) به‌ تیراژی ۱٠٠٠ دانه‌ چاپكراوه‌..

" ئه‌م كتێبه‌باس،له‌ ژیان و به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ئاماده‌كار و ڕاهێنه‌ر و ئاواز دانه‌ر، بوونه‌ته‌ سوارچاكی مه‌یدانه‌كه‌ و ڕۆلی گرنگی هونه‌ریان له‌م بواره‌دا بینیوه‌، بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی وه‌كو مێژوو له‌م ئه‌رشیف ئامێزه‌، شوێنی خۆیان هه‌بێت .

 نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا، زیاتر چۆته‌ ناو مێژووی هونه‌ره‌ میللییه‌كان و ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕۆلیان هه‌بووه‌ له‌ ڕاییكردنی كاری ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی موزیك، دیاره‌ ئه‌مه‌یش وه‌كو مێژوو  نووسه‌ر به‌ مافی خۆی ده‌زانێت، دیسانه‌وه‌ ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ هونه‌ریانه‌ی، تابلۆكانیان پێكهێناوه‌ و شانۆكانیان ڕازاندۆته‌وه‌، وایانكردووه‌ ئه‌م هونه‌ره‌ به‌ ڕه‌ونه‌قداری بمێنێته‌وه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هه‌وڵدانێكه‌ بۆ به‌ ئه‌رشیفكردنی به‌شێك له‌م هونه‌ره‌ بۆ مێژوو، پاراستن و پارێزگاریكردنه‌ له‌ كلتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، نرخی  كتێبه‌كه‌،ته‌نها ٥ هه‌زار دیناره‌ ".

عبدولعه‌زیز مه‌جید

ـ ساڵی ۱۹٦٥ له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی به‌شی كارگێڕی په‌یمانگای ته‌كنیكی كه‌ركوك.

ـ ساڵی ۱۹۷۸ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، بووه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ تیپی هونه‌ری میللی هه‌ولێر.

ـ به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ بووه‌ له‌ دوای ڕاپه‌رینه‌كه‌ی ساڵی ۱۹۹۱، له‌ ساڵی ۱۹۹۷ تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وویی ـ سلێمانی دامه‌زراندووه‌.

ـ به‌شداری ئاهه‌نگ و ڤێستیڤاڵه‌كانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كردووه‌

ژێده‌ر/ چاپخانه‌ی كاۆ