پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دوادەخرێت

بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی، ڤایرۆسى كۆڕۆنا

بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی، ڤایرۆسى كۆرۆنا پانزەیەمین پێشانگای کتێب لە هەولێر بۆ کاتێکی نادیار دوا دەخرێت.

کارگێڕیی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند "وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له‌ سۆنگه‌ی مكوڕبوونی ئێمه‌ش‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی میوانان و سه‌ردانیكه‌ران و كارمه‌نده‌كانی پێشانگا، كارگێڕی پێشانگا بڕیاریدا خولی پازده‌هه‌مینی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخات".

هه‌ره‌ها ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، داوای لێبوردن ئاراسته‌ی هه‌موو بڵاوكه‌ره‌وه‌كان و خوێنه‌ران و هه‌وادارانی رۆشنبیری و كتێب ده‌كه‌ین له‌ هه‌مبه‌ر دانی ئه‌م بڕیاره‌، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ كه‌ هه‌موومان له‌سه‌رمان پێویسته‌ به‌رنگاری ئه‌و ڤایرۆسه‌ بكه‌ین و به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین له‌ پاڵپشتی كردنی هه‌وڵوكۆششی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و رێكاره‌ سه‌پێنراوه‌كانی پێویست بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: كامران


 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
1,007,103
گیانله‌ده‌ستدان
51,703
چاکبوونەوە
210,577
تووشبووان
201
گیانله‌ده‌ستدان
2
چاکبوونەوە
62
تووشبووان
772
گیانله‌ده‌ستدان
54
چاکبوونەوە
202