به‌وێنه‌.. شێرێك به‌ته‌نیا زه‌رافه‌یه‌ك راو ده‌كات

كاری راوكردن له‌ ئه‌ستۆی شێرمێكاندایه‌

گه‌شتیارێك له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی لیوا-ی كینی چه‌ند وێنه‌یه‌كی شێرێكی گرتووه‌ كه‌ به‌ته‌نیا زه‌رافه‌یه‌ك راو ده‌كات.

وا باو نییه‌ كه‌ شێری نێر گیانداران راو بكات، به‌تایبه‌تیش به‌ته‌نیا،چونكه‌ كاری راوكردن له‌ ئه‌ستۆی شێرمێكاندایه‌.

شێره‌كان به‌كۆمه‌ڵێكی رێكخراو راو ده‌كه‌ن یه‌ك گیاندار ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و خێرایی شێرمێكانیش ده‌گاته‌ 59 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

شێره‌كان به‌رله‌وه‌ی هێرش بكه‌ن و له‌پشته‌وه‌ هێرش ببه‌ن،پشت به‌ شێوه‌ی ریزبه‌ندی بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌نێچیره‌كانیان به‌دووری 30 مه‌تر ده‌به‌ستن.

شایانی باسه‌ شێره‌كان بۆ كوشتنی نێچیره‌كانیان، پشت به‌ خكاندن له‌رێگای بڕینی هه‌ناسه‌دان بۆ مێشك ده‌به‌ستن.

2335

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار