هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات سه‌لامه‌ته‌

له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ئیسماعیل خه‌یات)، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و تووشی خوێنبه‌ربونی ناوه‌كی بووه‌ و به‌په‌له‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی، ئێستا له‌شاری پزیشكی فاروق له‌شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

نیاز نوری، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ڕاگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له‌ماڵی خۆیان كه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی ببوو و براوه‌ته‌ شاری پزیشكی فاروق، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا نه‌شته‌گه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه‌ و ئێستایش له‌ به‌شی چاودێرییه‌".

ئیسماعیل خه‌یات ته‌مه‌نی 76 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان له‌بواری شێوه‌كاریدا خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌شه‌، وه‌ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه‌ عومه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌ / هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران