كتێبی (له‌ ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا) بڵاوكرایه‌وه‌

نامه‌كانی به‌رگی یه‌ك به گشتی بریتین له 130 نامه‌یه

كتێبی (له‌ ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا) كۆمه‌ڵێ له‌ ده‌ستنووسه‌ ره‌سه‌نه‌كانی پێشه‌وا قازی محمد بڵاوكرایه‌وه‌ .

له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێ ده‌ستنووسی پێشه‌وا له‌ خۆ ده‌گرێت ، كه‌ به‌شێكی زۆریان به‌ ده‌ستوخه‌تی خودی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نووسرابوونه‌وه‌، له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ شیاوی سه‌رنجن.

له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕێزدار سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌ر سێ به‌رگی نامه‌ و نووسراوه‌كانی مێژوویی كه‌ له لایه‌ن زانایانی دینی به‌رێزان مه‌لا علی ابن عباسی و مه‌لا ابراهیم ابن عباسی نوسراون و كۆكراونه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن به‌رێز مه‌لا لقمان ره‌ هرو له‌ مانگی ئابانی ساڵی 1375 (ئۆكتۆبه‌ری 1997) مصحف كراون به‌ پێی توانا خوێندرانه‌وه و دوباره‌ نووسراونه‌وه‌‌ بریتین له‌ 274 و چه‌ندین خۆش خه‌تی نامه‌ن له‌ سێ به‌رگ پێكهاتوون چاپكرا.

ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ گه‌لێك لایه‌نی ژیانی ئه‌و كاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی موكریانمان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی جوان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ناوه‌ند واته‌ تاران زۆر ده‌ورێكی به‌رچاوی نه‌بووه‌، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانن كه‌ بۆ وێنه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك یاخی بووبێت، سزایان داوه‌ یان كه‌سێكیان له‌ گوندێك ده‌ركردووه‌، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ماره‌بڕین و ته‌ڵاق و شیربایی و خوێنبایی ئه‌و كاروبارانه‌ هیچی نه‌چوونه‌ته‌وه‌ دادگایه‌كی دامه‌زراو و له‌ ژێر سێبه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌یه‌كی رێكخراودا نه‌بوونه‌، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ به‌ ده‌ست كه‌سانێكی ده‌ستڕۆیشتووی وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی قازی به‌ تایبه‌تی "قازی عه‌لی" و كه‌سانی دیكه‌وه‌ بوونه‌..

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستنووسه‌كاندا چه‌ند رووداوێكی مێژووییش تۆمار كراون وه‌ك هێرشی رووسه‌كان بۆ سه‌ر مه‌هاباد و ده‌ستكردنه‌وه‌ی كورده‌كان و لاوازیی له‌شكری كورد له‌ رووی لۆجستیك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ و ئه‌و زیانه‌ زۆرانه‌ی كه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ لێیان كه‌وتووه‌.

ئه‌م ده‌ستنووسانه‌ له‌و لایه‌نه‌شه‌وه‌ گرنگن كه‌ ده‌كرێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ پشتیان پێ ببه‌سترێت.

به‌تایبه‌تیتر له‌ هێندێ لاپه‌ڕه‌دا له‌ جێی تێكست، كۆمه‌ڵێك ژماره‌ و كۆد نووسراونه‌ته‌وه‌ كه‌ شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ پێویسته‌ ئه‌و كۆد و ژمارانه‌ روون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ وێده‌چێ به‌ ره‌مز نهێنییه‌كیان پێ نووسرابێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش زۆر شتی دیكه‌مان لێ روون ده‌كاته‌وه‌.

له‌سه‌ر یه‌ك، ئه‌و ده‌ستنووسانه‌، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی قۆناغێكی مێژووی به‌شێكی كوردستانن و پاراستنیان گرنگ و پێویسته‌ و چه‌‌ندین زانیاری به‌ سوودی مێژوویی تێدا هه‌یه‌ كه بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ دیراسه‌تی ئاستی تێگه‌یشتن و بورژوازبوونی بنه‌ماله‌ی قازی و مه‌لاكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و بواری ئابووری و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكومات و سنووری ده‌سه‌لاتیان...هتد سوودمه‌ند ده‌بن.

وه‌ك ئه‌مه‌انه‌ی خواره‌وه‌:

نامه‌كانی به‌رگی یه‌ك به گشتی بریتین له 130 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:

أ‌. نامه‌كانی قازی علی و قازی محمد 8 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 2، 20، 21، 93، 104، 105، 106، 115 ده‌بینرێن.

ب‌. نامه‌كانی عبدالله بایزیدی گاردی شاهی ئێران 5 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 83 ، 90، 107، 108، 109 ده‌بینرێن.

ت‌. نامه‌ی همزه‌ اقای منگور یه‌ك نامه‌یه‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌ی 114 ده‌بینرێت.

پ‌. بڕی 21 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 15، 17، 31، 36، 51، 52، 63، 70، 72، 76، 78، 82، 84، 85، 87، 103، 104، 105، 106، 115، 116 ده‌بینرێن.

ج‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازی محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.

نامه‌كانی به‌رگی دوو به گشتی بریتین له 104 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:

أ‌. نامه‌كانی ده‌وله‌تی و حوكمرانی 21 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 3، 4، 7، 11، 12، 13، 18، 19، 20، 25، 26، 30، 31، 32، 35، 42، 43، 44، 64، 69، 74  ده‌بینرێن.

ب‌. نامه‌كانی له‌ ده‌وله‌ت هاتوون له‌ ژماره‌كانی 20، 42، 64، 74 ده‌بینرێن.

ت‌. نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وله‌تی عپمانی و روسیه 9 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 17، 38، 41، 49، 57، 90، 92، 93، 103 ده‌بینرێن.

پ‌. بڕی 15 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 16، 22، 39، 40، 53، 58، 68، 74، 77، 80، 87، 91، 95، 104 ده‌بینرێن.

ج‌. نامه‌ی قازی علی و قازی محمد 5 نامه‌یه‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌كانی 55، 70، 73، 99، 103 ده‌بینرێن.

ح‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازی محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.

نامه‌كانی به‌رگی سێ به گشتی بریتین له 40 نامه‌یه وه‌ك خواره‌وه‌:

أ‌. نامه‌كانی ده‌وله‌تی و حوكمرانی 5 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 2، 4، 5، 23، 33 ده‌بینرێن.

ب‌. نامه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌وله‌تی قاجار یه‌ك نامه‌یه كه له‌ لاپه‌ره‌ی 3 ده‌بینرێت.

ت‌. نامه‌كانی قازی علی و قازی محمد 3 نامه‌ن‌ كه‌ له‌ لاپه‌ره‌كانی 11, 12, 14 ده‌بینرێت.

پ‌. نامه‌كانی عبدالله بایزیدی گاردی شاهی ئێران 2 نامه‌ن كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 24، 28 ده‌بینرێن.

ج‌. بڕی 3 نامه مۆر و ئیمزا كراون كه له‌ لاپه‌ره‌كانی 9، 35، 37 ده‌بینرێن.

ح‌. زۆرینه‌ی نامه‌كانی تر خه‌ته‌كه‌‌ی هه‌مان خه‌تی قازی محمد ه به‌ڵام ناوی نه‌نووسیوه.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێزان رسول سولتانی و حسن دانیشڤه‌ر و د.عبدالرزاق عوسمان ناوه‌نده‌یی و د.موسی مه‌مه‌ده ره‌ش خوێندنه‌وه‌ و دووباره نووسینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ و وه‌ك خۆی به‌ پێی به‌رگه‌كان دابه‌ش كراوه‌ته‌وه‌. زۆرێك له‌ هه‌ڤالان بۆچوونێكیان هه‌بوو كه مه‌رج نیه، هه‌موو به‌ڵگه‌كان وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه‌ و بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی خێله‌كی و به‌كارهێنانی هێز هه‌بووه و هه‌روه‌ها چه‌ند نامه‌یه‌ك كه زمانی ئه‌ده‌ب نین و هه‌له‌ی زمانه‌وانی تێدایه و هه‌ندێكیان لێدان و كوشتنی تێدایه‌ ده‌ربهێنرێن و ئه‌رشیف بكرێن. هه‌روه‌ها له‌ نامیلكه‌كاندا هه‌ندێك جار لاپه‌ره‌كان پشته‌وپاش كراون به‌ڵام له‌ كۆتاییدا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بڕیارماندا كه مێژوو وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه‌ و ده‌ستكاری نه‌كرێت.

كوردستان تیڤی/ كامران