كه‌شناسی هه‌رێم: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران و بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان ھەیە. 

راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 13 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای  سلێمانی 12 پله‌ى سیلزی و له‌ دھۆكیش 11 پلە و لە پارێزگای كەركووك یشبەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات به‌پێى پێشبینیه‌كان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای سبه‌ى  یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لە كاتەكانی ئێوارەدا

له‌  ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.

111

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز