پۆلیسی هۆڵه‌ندا : ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مستردام هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌

به‌هۆی نامه‌ی بۆمبرێژكراو

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مستردام و كیركراد روویداوه‌و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ژوورێكی پۆسته‌ی كۆمپانیاكه‌ روویداوه‌و ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له‌كۆمپانیای كیركرادی پۆسته‌ روویداوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی هۆله‌ندا رایگه‌ياندووه‌ ، ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی نامه‌ی بۆمبرێژكراو بووه‌و له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كانیشدا هی زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار