به‌ ڤیدیۆ..كچێك پێوه‌رێكی نوێی له‌ سه‌ختترین جوڵه‌ی (یۆگا)ی تۆمار كرد

ناوی له‌ كتێبی "گینیس" بۆ پێوه‌ره‌كان تۆماركرا

كچێكی هندی ته‌مه‌ت 11 ساڵان ژماره‌یه‌كی نوێی له‌ سه‌خترین  یه‌كێك له‌جوڵه‌كانی وه‌رزشی (یۆگا)ی تۆمار كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك خووله‌كدا  توانی (21) جار ئه‌م جوڵه‌ سه‌خت و ئه‌سته‌مه‌ ئه‌نجام بدات.

"ریا بالادیا"  ناوی ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی هه‌رێمی ئوتاراخاندی وڵاتی هند ده‌ژیت ، توانی یه‌كێك له‌ جوڵه‌كانی وه‌رزشی "یۆگا" ئه‌نجام بدات  له‌ ماوه‌ی یه‌ك خووله‌كدا 21 جوڵه‌ ئه‌نجام بدات ، كه‌ سه‌خه‌تترین جوڵه‌ی یۆگایه‌، بۆیه‌ ناوی له‌ كتێبی "گینیس" بۆ پێوه‌ره‌كان تۆماركرا.   

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ 

كوردستان تیڤی/ كامران