ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له‌پێكان چاك بووه‌ته‌وه و له یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی به‌شداری بكات
ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید پێكانی به ته‌واوی چاك بۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی به‌شداری بكات
هازارد ڕۆژانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی شاهانه ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت له یاری شانزه‌ی ئه‌م مانگه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتاڤیگۆ له گه‌ڕی بیستوچواره‌می خولی ئیسپانیا‌و بۆ یه‌كه‌م جار له دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌شتاودوو ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی ڕیال
جێگای باسه هازاردی ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ له میركاتۆی هاوینه‌ی پارساڵ له یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزیه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی ڕیال مه‌درید كرد، به‌ڵام له بیستوشه‌شی مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو له یاری به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له چامپیۆنس لیگ دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی دابڕاوه