مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

مووچه‌ى مانگی 11

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان  به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌  مووچه‌ى مانگی 11ى ساڵی 2019 ى دیوانى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌شكرا 

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی راشیگه‌یاند سبه‌ى دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 

وتیشى بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ ، رۆژى چوارشه‌ممه‌ش دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت و بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی راشیگه‌یاند بۆ هه‌فته‌ى داهاتووش به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێـت


ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز