ئایا به‌ ئاوی سارد خۆت ئه‌شۆیت یا به‌ ئاوی گه‌رم ؟

پێست پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هرییه‌كان

ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی گشتییه‌، زۆرجار نه‌خۆشه‌كانم ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كه‌ن، ئایه‌ به‌ ئاوی سارد یا گه‌رم خۆیان بشۆن؟ بۆیه‌ باشتره‌ به‌پێی پێداویستییه‌كانی له‌شت ئه‌و خۆشووشتنه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ گونجاوه‌ بۆت.

سووده‌كانیان چییه‌؟

سوودی خۆشووشتن به‌ ئاوی گه‌رم : ماسوولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌، ماندوویی ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه‌و سه‌ر ئێشه‌ كم ده‌كاته‌وه‌، ئاوساوویی داده‌به‌زێنێت، ستریس و قه‌له‌قی كه‌م ده‌كات، له‌كاتی ئه‌نفله‌ونزا و په‌تادا لووت گیران كم ده‌كات، پێست پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هرییه‌كان، ره‌نگی پێست رۆشن ده‌كات.

سوودی خۆشووشتن به‌ ئاوی سارد :

كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز و ته‌ركیز و وریایی زیاد ئه‌كات، له‌ سه‌رمابوون و په‌تا ئه‌مانپارێزێت، هۆكاری دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌خه‌مۆكی، سووتانی چه‌وری و ئۆكسیده‌یشنی جه‌سته‌ زیاد ده‌كات، مێشك هێور و پێست تووند و وه‌رینی قژ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ن/ د. هه‌ڤین كه‌مال محه‌مه‌دشا 

كوردستان تیڤی/ كامران

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
36,556
گیان له‌ده‌ستدان
1,340
چاکبوونەوە
23,100
تووشبووان
290,309
گیان له‌ده‌ستدان
8,014
چاکبوونەوە
224,705
تووشبوون
29,206,669
گیان له‌ده‌ستدان
928,830
چاکبوونەوە
21,041,840