بزانه‌ چینییه‌كان بۆ له‌به‌رپرسه‌كانیان تووڕه‌ بوون

ده‌مامكانه‌یان له‌ خاچی سووری چینی ده‌ست كه‌وتووه‌

 "ده‌مامكی به‌رپرسان" شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی ده‌نێته‌وه‌ له‌ چین

له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و باره‌ له‌ناكاوه‌ی چین پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چه‌ند وێنه‌یه‌ك و گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ شه‌پۆلێكی تووڕه‌یی له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه‌، وێنه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن به‌رپرسان ده‌مامكی تایبه‌ت به‌ تیمه‌ پزیشكییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌‌ ده‌پۆشن كه‌ ئاستی پارێزگاری باشتره‌ له‌ ده‌مامكی ئاسایی بۆ پاراستنی ئه‌و تیمانه‌ له‌ تووشبوون به‌و په‌یایه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ كه‌ ملیۆنان بینه‌ری هه‌بوو، حكوومه‌تی خۆجێیی ووهان گوتی، به‌رپرسان ئه‌و ده‌مامكانه‌یان له‌ خاچی سووری چینی ده‌ست كه‌وتووه‌، ئه‌مه‌ش واتانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هی‌ كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌ره‌كییه بۆ ئه‌و رێكخراوه‌‌.

كوردستان تیڤی/ كامران