به‌رگی دووه‌می ئه‌لبومی پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرایه‌وه‌

كۆمه‌ڵێ له‌ وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت

له‌لایه‌ن ده‌زگاری سه‌نگه‌رو پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕاگه‌یاندن و به‌رهه‌م هێنان به‌رگی دووه‌می ئه‌لبومی پێشمه‌رگه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ .

پێشمه‌رگه‌ ئێستا له‌ سه‌نگه‌ردایه‌ ، پێشمه‌رگه‌ ڕمزی ئازایه‌تی و خۆڕاگری و شانازایه‌ ، پێشمه‌رگه‌ پارێزه‌ری ئاشتیه‌ له‌ پێناو هه‌بونی ئازادی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كان.

له‌م ئه‌لبومه‌دا كۆمه‌ڵێ له‌ وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌تیرۆستانی داعش رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌.

 ئه‌م وێنانه‌ وه‌ك ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌ی زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌پێشمه‌ره‌گه‌ چۆن به‌رگری كردوه‌ له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی و ئاشتیدا.

   ئه‌لبومی پێشمه‌رگه‌ خاوه‌ن ئیمتیاز / ده‌زگاری سه‌نگه‌رو پێشمه‌رگه‌ پرۆدیۆسه‌ر/ سه‌میر نزاری به‌دواداچوون/ غازی گه‌ردی ، كارگێری به‌رهه‌م/ شێروان سالم به‌رواری ، تێكست/ سه‌میر نزاری ،په‌یوه‌ندییه‌كان / سه‌لاح ئه‌حمه‌د باكۆزی ، نساران هه‌ورامی ، وه‌رگێران / چیڤان یه‌سف ، پێداچوونه‌وه‌ / پۆلا خۆشناو ،محمه‌د جه‌مال ، گرافیك و نه‌خشه‌سازی / لاوه‌ند كۆبانی.

كوردستان تیڤی/ كامران