پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی،كتێبێكی نوێی بڵاوه‌ كرده‌وه‌

باس له‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی ده‌كات

پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی،كتێبی قوتابییه‌كی ژیر، مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی لێهاتوو، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، نوسینگه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان مه‌ڕاسیمێكیان بۆ ناساندنی كتێبیپرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی، قوتابییه‌كی ژیر، مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌یی لێهاتوو، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌كادیمی سه‌ركه‌وتوو رێكخست، كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا هۆشمه‌ند ره‌فیق ئاماده‌ كرابوو.

 ئه‌و كتێبه‌ جیاواز له‌ كتێبه‌كانی دیكه‌ باس له‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی ده‌كات له‌ قۆناغی منداڵییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ بڕینی پله‌كانی خوێندنی ئه‌كادیمی و گه‌یشتن به‌ پرۆفیسۆری و پله‌ی وه‌زیفی سه‌رۆكی زانكۆ. شیاوی باسه‌ له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك وتار خوێنرانه‌وه‌و پاشان كتێبه‌كه‌ به‌خشرایه‌ ئاماده‌بووان كه‌ به‌ تیراژی دوو هه‌زار له‌ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر چاپكراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران