له ساڵیادی كۆچی دوایی ئهبوسهباح دا
-محیه‌دین تاھیر عه‌بدولكه‌ریم ناسراو به ئهبوسهباح له١٩٣٤ له گوندی وه‌رێ - بێتواته له‌دایك بووه.
-له‌دوای مردنی باوكی له‌گه‌ڵ خوشكی دێنه ھه‌ولێر -گه‌ره‌كی خانه‌قا.
- سه‌ره‌تای ژیانی وه‌ك جارده‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌كان ده‌ست پێده‌كات،له سینه‌مای حه‌مرا یه‌كه‌م كاری ھونه‌ر ی جارده‌ری ده‌ست پێ ده‌كا زۆر به لێھاتوویی.
-له ١٩٥٣ په‌یوه‌ندی به ستۆدیۆی كه‌ماله كه‌ڕ ده‌كات كه داینه‌مۆكه‌ی مامۆستا جه‌مال داوود بوو،له‌وێ ئهبوسهباح ده‌كرێته یه‌كه‌م وێنه‌گری گه‌ڕۆك، بهزانستیانهو ھونه‌ریانه فێری وێنه‌گری ده‌بێت .
-وێنه‌ی خێزانی و ئاھه‌نگ و مهولودو چالاكی تر ئهبوسهباح ده‌یگرتن .
-مالی ئهبوسهباح په‌ناگه‌ی ته‌نزیماتی ناوخۆی شۆرشی ئه‌یلول بوو،فیلم و وێنه‌ی پئشمه‌رگه له مالی ئه‌وان ئالوگۆڕ ده‌كرا دوای چاپكردن له ستۆدیۆ كه‌ماله كه‌ڕ.
- چه‌ندین جار سه‌ركێشی كردووه تا له به‌غدا سه‌باحی گۆرانیبێژی لوبنانی ببینێ و وێنه‌ی له‌گه‌ل بگرێ چونكه ھه‌واداری ده‌نگی بوو،زۆریش خۆشی ده‌ویست له‌رێی فیلمه سینه‌ماییه‌كان .
- ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به شۆرشه‌وه ده‌كات و ستۆدیۆی له چۆمان ده‌كاته‌وه ، پاش نسكۆ ئاواره‌ی ئێران ده‌بێ تا سالی ١٩٧٧ دوا ساته‌كانی له شاری شیراز ده‌گیرسێته‌وه وه‌له رێورهسمێكی شایسته‌دا به‌ڕێی ده‌كه‌ن.
-له ھه‌شتاكان له ئهمتندارێتی رۆشنبیری و لاوان بو وێنه‌گر داده‌مه‌زرێ.
- دواتر له ب. رۆشنبیری ھه‌ولێر ده‌كرێته به‌رپرسی مۆله‌تی وێنه‌گران به ھاوكاری من و محمد ئۆسكار به تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیك مۆله‌تی وێنه‌گران ده‌درا.
- ماوه‌یه‌ك ستۆدیۆیی به‌ناوی سه‌باح لای سینه‌مای سیروان دانا.
- ١٩٨٧ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له ته‌وه‌ری گه‌شتیاریی له سه‌ر ئاستی ئێراق به‌ده‌ست دێنێ.
- چه‌ندین ساڵ ئه‌ندام و سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی وێنه‌گرانی عێراقی و یه‌كێتی وێنه‌گرانی كوردستان لقی ھه‌ولێر بووه.
-١٩٩٩ بۆته ئه‌ندام له گرووپی ٤ی فۆتۆگرافی و له یه‌كه‌م پیشانگای گروپ به‌شدار ده‌بێت .
- ٢٠٠٠ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رێورهسمێكی رێزلێنانی بۆ ده‌كات بۆ ئه‌زموونی و خه‌باتی نیشتمان پهروهرییهكهی.
- له ٢٩/١/٢٠٠١ رۆژێكی وه‌ك ئه‌ورۆ دڵه گه‌وره‌كه‌ی به یه‌كجاری له لێدان وه‌ستا و له گۆرستانی شێخ ئۆمه‌ر به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌خاك سپێردرا.
یادت به‌خێر ئه‌ی پیاوه پاك و جوانه‌كه‌ی ھه‌ولێر ...رۆحت شاد و ئارام.
ن / فارس سه‌عدی
كوردستان تیڤی/ كامران