كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبانی كورد له‌ باكوری كوردستان دروست كرا

ئامانج له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ دیالێكته‌كانی سۆرانی و كرمانجیه‌

گروپێك له‌ له‌ نوسه‌ران له‌ دیاربه‌كر كۆمه‌ڵی ئه‌دیبانی كوردیان دامه‌زراند وه‌ك هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌ نێوانیاندا بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و نوسینی كوردی. داواكاری دروست كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانی دیاربه‌كره‌وه‌ په‌سه‌ند كرا. هاوسه‌رۆكانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ئامانجیان گه‌وره‌ كردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كانه‌ له‌ نێوان نوسه‌رانی كورد بریتین له‌ سوڵتان یارای و هۆگر بێربیر.

هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ سوڵتان یارای ڕایگه‌یاند "به‌هۆی له‌كار لابردنی ئه‌و نوسه‌ره‌ كوردانه‌ی له‌ دوای كوده‌تاكه‌ی توركیا له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابران به‌هۆی یاسای “بڕیار له‌جێی یاسا” به‌ پێویستمان زانی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاری نوسه‌ره‌ كورده‌كان پێكه‌وه‌ بن و هاوكاری هه‌بێت له‌ نێوان نوسه‌ره‌ كورده‌كان بۆ پاراستنی ئه‌ده‌بیاتی كوردی.

هه‌روه‌ها وتی ئامانج له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ دیالێكته‌كانی سۆرانی و كرمانجیه‌. هه‌روه‌ها یارای وتی كه‌ وۆركشۆپ و پانێڵ و سمینار رێكده‌خه‌ن".

سوڵتان وتی له‌گه‌ڵ كاركردن له‌ زمانی كوردیدا هه‌روه‌ها نوسه‌ره‌كانیش كێشه‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌ نێوان نوسه‌ره‌كان.

كوردستان تیڤی/ كامران