گۆڤارێكی فه‌رنسی باس له‌ خه‌باتی (100) ساڵه‌ی كورد ده‌كات

گرنگی به‌ پرسه‌ جیهانییه‌كان ده‌دات

گۆڤاری لیموند دیپلۆماتێك فه‌رنسی لێكۆڵینه‌وه‌كی مێژووی له‌ سه‌رخه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له‌ ژماه‌ركانی مانگی 2و3 بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

گۆڤاری لیموند دیپلۆماتێك فه‌ره‌نسی  ژماره‌كانی ھی مانگی ٢ و ٣ ی ئه‌مساڵ تایبه‌ته‌ به‌ دیراسه‌ كردنی خه‌باتی سه‌د ساڵه‌ی مێژوی دیرۆكی كوردایه‌تی و كوردستان ته‌رخان ده‌كات.

شایانی باسه‌ گۆڤاری لیموند دیپلۆماتێك گرنگی به‌ پرسه‌ جیهانییه‌كان ده‌دات بۆیه‌ بۆ ئه‌مساڵ پرسی كورد به‌ هه‌ند وه‌رگرتووه‌، باس له‌ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌ل كورد ده‌كات باس له‌ شۆرشه‌كان و قوربانییه‌كانی ده‌كات.

كوردستان تیڤی/ كامران