بەرپرسی دۆسییەی نەوتی داعش كوژرا

بەهۆی ئەو پارانەی بەدەستی كەوتووە بۆتە كەسێكی دیار و بەرچاو


لە ئۆپەراسیۆنەكی تایبەتدا لە دێرەزوور ، ئەبولوەرد عێراقی بەرپرسی دۆسییەی نەوتی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەكانی هەسەدەوە كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان ، ناوبراو بەرپرسی دۆسیەی بازرگانی كردن بە نەوت بووە لە رێكخراوی داعش و بەهۆی ئەو پارانەی بەدەستی كەوتووە بۆتە كەسێكی دیار و بەرچاو لەناو رێكخراوەكەدا، هه‌روها ناوبراو بەرپرس بووە لە كوشتن و تەقاندنەوەو بۆمبڕێژكردن لە سوریا و هاوكارێكی باش بووە بۆ شانە خەوتووەكانی داعش تا بتوانن كارە تیرۆریستییەكانیان بەردەوامی پێ بدەن.