له‌ جیاتی سه‌گه‌كان .. زینده‌ورێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و مین ئاشكرا ده‌كات

هاوپه‌یمانی ناتۆ پشتگیری دارایی ده‌كات

له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان و هونه‌ری كۆمه‌ڵه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ شێوازی ئه‌نجام دانی پیلانه‌ تێكده‌رانه‌كه‌یان ته‌كنه‌لۆژیا هه‌وڵ ده‌دات به‌دوای ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ بچێت بۆ ڕێگری كردن و كۆتایی پێ هێنانیان بۆیه‌ شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ده‌یانه‌وێت ئامرازی پێشوه‌خته‌ دابین بكه‌ن بۆ له‌بار بردنی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و پارێزگاری له‌ گیانی هه‌زاران كه‌س كه‌ ده‌بنه‌ قوربانی ئه‌و كرده‌وانه‌.

له‌ پڕۆژه‌یه‌ك دا كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ پشتگیری دارایی ده‌كات توێژینه‌ر له‌ زانكۆی سانت ئه‌ندرۆز ” روس جیلاندرز ” ئومێده‌واره‌ مه‌شق به‌ مێش هه‌نگوین بكه‌ن و ڕۆژێك بێت شوێنی سه‌گه‌ پۆلیسیه‌كان بگرنه‌وه‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای كه‌ل و په‌له‌ قاچاغه‌كان وه‌كو ماده‌ی هۆشبه‌ر و ته‌نانه‌ت مینه‌كانیش به‌هۆی هه‌رزانی و جگه‌ له‌وه‌ش ده‌گاته‌ هه‌موو شوێنێك و مێش هه‌نگوین ناتوانێت مینه‌كان بته‌قینێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ خواكوڕك

كوردستان تیڤی/ كامران