سبەی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات 

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی ئەنجام دەدات.

دوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرپرسانی قەتەر لەسەر ئاستی باڵا بە ئامانجی نێوەندگیری لە نێوان هەردوولا سەردانی ئێرانیان کرد و داوایان کرد ناوچەکە لە هەر گرژییەک و پێکدادانێکی سەربازی بە دووربگرن.