تره‌مپ بۆ به‌رپرسانى ئێران: ئه‌مریكا سه‌یرتان ده‌كات كوشتنی گەلە مەزنەكەتان رابگرن

هەزاران كەس بەدەستی ئێوە كوژراون و زیندانی كراون

دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كرد و پێی راگەیاندن،"كوشتنی گەلە مەزنەكەتان رابگرن. ترەمپ لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەیان نەكوژن. 

ترەمپ لە پەیامەكەیدا نوسیویەتی، هەزاران كەس بەدەستی ئێوە كوژراون و زیندانی كراون، جیهانیش سەیرتان دەكات، لەوەش گرنگتر ئەمریكا سەیرتان دەكات.


 سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامەكەیدا بۆ بەرپرسانی ئێران دەشڵێت، ئینتەرنێتەكەتان با ئیش بكاتەوە، رێگە بدەن بە پەیامنێرەكانتان بە ئازادی هاتوچۆ لەجیهاندا بكەن. كوشتنی گەلی مەزنی ئێران رابگرن

. پێشتریش تره‌مپ رایگەیاند كه‌ پێویستە حکومەتی ئێران رێگە بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بدات لەکاتی خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە سەردانی ئێران بکەن .