خه‌ڵاتی زێڕ له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر به‌خشرایه‌ دڵزاری شاعیر

پارێزگاری هه‌ولێر به‌شدار بوو له‌یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی دڵزاری شاعیر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2020.1.8 به‌ئاماده‌بوونی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌به‌رپرسانی ئیداری و حكومی و حزبی و نوسران و ئه‌دیبان له‌هۆڵی هوتێل شیراتۆن له‌شاری هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی جێژنی 100 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی دڵزاری شاعیر و تێكۆشه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وتاری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و نمایشكردنی كورته‌ فلمێك له‌باره‌ی چیرۆكی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شاعیر،  خه‌ڵاتی زێڕ له‌لایه‌ن د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌خشرایه‌ دڵزاری شاعیر، پاشان به‌ دابه‌شكردنی كتێبی (بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم)ی دڵزاری شاعیر كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هێنرا.

ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبوون
752,830
گیانله‌ده‌ستدان
36,230
چاکبوونەوە
158,714
تووشبووان
161
گیانله‌ده‌ستدان
2
چاکبوونەوە
57
تووشبووان
630
گیانله‌ده‌ستدان
46
چاکبوونەوە
152