ماڵپه‌ری وەزارەتی گەنجینەى ئه‌مه‌ریكا هاككرا

وێنەی ترەمپیان لەسەر داناوە کە دەمی خوێنی پێوەیە و مستێکی لەلایەن ئێرانەوە بەرکەوتووە

ماڵپەڕێکی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا لەلایەن کەسانێکەوە هاککراوە دەڵێن، سەربە ئێرانن و وێنەی ترەمپیان لەسەر داناوە کە دەمی خوێنی پێوەیە و مستێکی لەلایەن ئێرانەوە بەرکەوتووە .

گرووپی هاکكەرانی ئاسایشی ئینتەرنێتیی ئێران وەکو پەیامی تۆڵەکردنەوە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی، ماڵپەڕێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایان هاککردووە کە پرۆگرامی تایبەت بە خستنەڕووی پارەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

هه‌روه‌ها هاکكەرەکان لەسەر وێنەکە نوسیویانە، تۆڵەیەکی بەزەبر چاوەڕوانی ئەو تاوانکارانە دەکات شارەزایانی سیاسیی ئەمریکاش دەڵێن، یەکێک لە بژاردەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییانی ئەمریکایە لە عێراق، هەروەها زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەنداو، لەگەڵ زیادکردنی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

وينه