پەرلەمانی تورکیا ناردنی هێزی وڵاتەکەی بۆ لیبیا پەسەند کرد

325 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا و 184یش به‌ نه‌خێر

پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی ده‌نگى په‌رله‌مانتاران یاداشتنامەی ناردنی هێزی سەربازی وڵاتەکەی بۆ لیبیا پەسەند کرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاى تایبەت بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ وڵاتی لیبیا پەسەند کرد. 

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا 325 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا و 184 پەرلەمانتاریش ناردنی هێزی تورکیایان بۆ لیبیا ڕەتکردەوە. 
 
یاداشتەکە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆکایەتی تورکیاوە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە نێردراوه‌ و لە بەشێکیدا هاتووە" ئەو هۆکارەی وا دەکات حکومەتی تورکیا هێز بۆ لیبیا بنێرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی هەر مەترسیەکی ئەمنی یه‌، کە گروپە چەکدارە نایاساییەکان لە لیبیا دروستی دەکەن".