ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ چاندنی یه‌ك ملیار دره‌خت له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت

تێچووی زۆر نییه‌و ده‌توانن له‌هه‌ر چركه‌یه‌دا تۆوێك بڕوێنن

زانایان كه‌ندی وه‌ك به‌شێك له‌ پلانی نه‌هێشتنی دیارده‌ی كه‌شوهه‌وای جیهان، ده‌ست پێشخه‌رییه‌كیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2028 یه‌ك ملیار دره‌خت له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ بچێنن.

زاناكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ تێچووی زۆر نییه‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان (دڕۆن ) ده‌توانن له‌هه‌ر چركه‌یه‌دا تۆوێك بڕوێنن.

سایانی باسه‌ ساڵانه‌ 13 ملیار دره‌خت له‌سه‌ر رووی گۆی زه‌ویدا له‌ نێو ده‌چن و كه‌متر له‌و ژماره‌یه‌ش شوێنیان ده‌گرنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز