دۆناڵد ترەمپ داوای دادگاییکردنێکی بەپەلە ده‌كات

ترەمپ: دیموكراته‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لێندراویان له‌به‌ر ده‌ستدا نیيه‌ و هەرگیزیش نایان بێت

دوای ده‌رچوونی بڕیاری لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ، كه‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی له‌باره‌وه‌درا، سەرۆکی ئەو وڵاتە داوای دادگاییکردنێکی بەپەلە دەکات. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هیچ مافێکی منیان نەدا و بەبێ هەبوونی پارێزەر و بەبێ شایەت و بەبێ هیچ دەنگیان لەسەرمدا، ئێستاش دەیانەوێت بە ئەنجوومەنی پیران ، سینات، بڵێن کە چۆن چۆنی دادگاییم بکەن. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ دیموكراته‌كان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لێندراویان له‌به‌ر ده‌ستدا نیيه‌ و هەرگیزیش نایان بێت. 

لە کۆتایی تویتەکەیدا دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: من دادگاییکردنێکی بەپەلەی ڕاستەوخۆم دەوێت. 

ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كۆنگرێس به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا لێپێچینه‌وه‌ له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكادا بكرێت و بڕیاریشه‌ داواكه‌ بۆ ده‌نگدانی كۆتایی و له‌سه‌ر كار لادانی دۆناڵد تره‌مپ له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران بكرێت.