ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ده‌دات كه‌ ئاراسته‌ی تره‌مپ كراوه‌

به‌ تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات

نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گه‌ڵاڵه‌ی دوایین تۆمه‌ته‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات كراوه‌.

بیلۆسی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌كاتی واشنتن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گرنگترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێ كه‌ له‌ده‌ستووردا هاتووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوو مادده‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌دژی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ تره‌مپ نانسی پیلۆسیی به‌ تێكدانی دیموكراسی له‌ وڵاته‌كه‌ وه‌سف كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان