ئه‌مڕۆ پیشانگای پرۆژه‌ی ستایله‌ جیاوازه‌كان كرایه‌وه‌

٢٠ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری، هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ ستایلی جیاوازی خۆی نمایش كرابوون

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ (١٨-١٢-٢٠١٩) له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری- میدیا، پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری به‌ناوی (پڕۆژه‌ی ئارام خالید بۆ ستایله‌ جیاوازه‌كانی ٢٠ هونه‌رمه‌ند) كرده‌وه‌.

له‌و پیشانگا شێوه‌كارییه‌دا، تابلۆ و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ٢٠ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری، هه‌ر یه‌كه‌ و به‌ ستایلی جیاوازی خۆی نمایش كرابوون، وه‌ك ئه‌زموونێكی نوێ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زیاترین هونه‌رمه‌ند و كاره‌ هونه‌ری و شێوازی ستایلی جۆراوجۆر به‌یه‌كه‌وه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌كارانه‌ی له‌ پرۆژه‌ی ئارام خالید به‌شدار ببوون، بریتی بوون له‌ (حه‌مید جه‌مال، ئاشتی عه‌دۆ، حه‌مه‌ هاشم، شوكر سه‌عید، نامۆ رۆسته‌م، سۆران ئیسماعیل، عه‌زیز پیرداود، ره‌وه‌ند جه‌عفه‌ر، به‌شدار نووری، ئومێد سه‌عید، په‌یمان عه‌باس، نوها عه‌بدولئه‌حه‌د، هونه‌ر محه‌مه‌د، هیوا عه‌زیز، ره‌نا حازم، چرۆ نووری، خومار ره‌شید، كیڤان محۆ سمایل، ره‌نجده‌ر عه‌بدوڵا، ئارام خالید ئه‌حمه‌د).

شایانی باسه‌. كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری پیشانگاكه‌ی كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌مڕۆ (١٢ تا ١٨ی ١٢ی ٢٠١٩) به‌یانیان له‌ سه‌عات ١٠، ئێوارانیش له‌ سه‌عات ٣ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێ.

فۆتۆ: سه‌ردار قادر

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv