لاوێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران گیان له‌ده‌ستده‌دات

ته‌رمه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى شار فڕێده‌درێت


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێک لە دەستەبسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری سنە بە ناوی “کاوە وەیسانی” کوڕی فەتحوڵلا لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێراندا گیانی لە دەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بەرێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌ کە، کاوە لە ڕۆژی دووهەمی خۆپێشاندانەکان له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دەستبەسەر و تەرمەکەی ڕۆژی ڕابردوو لە باوەڕێزی سنە دۆزراوەتەوە. ناوەندە ئەمنییەکان دوای ئەوەی کاوە گیانی لە دەست داوە. تەرمەکەیان لەو شوێنە فڕێ داوە.

کاوە وەیسانی خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامیاران و دانیشتووی شاری سنە بووە. تەرمی ناوبراو ئەمڕۆ لە گۆڕستانی بەهشتی محەمەدی شاری سنە ئەسپەردە دەکرێت.

بەوتەی شایەتحاڵان ئاسەواری شکەنجە بە سەر جەستەی کاوەی وەیسانی دیار بووە و جەستەی بەتەواوەتی شین بووەتەوە.

1