به‌وێنه‌... قه‌ڵه‌وترین پیاو له‌ جیهاندا 330 كیلۆگرام له‌ كێشی له‌شی دابه‌زاند

له‌ساڵی 2017 ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌و نازناوی "قه‌ڵه‌وترین پیاو له‌ جیهاندا" پێبه‌خشرا

"زه‌مه‌ن"قه‌ڵه‌وترین پیاو له‌ جیهاندا توانی به‌ماوه‌ی سێ ساڵ 330 كیلۆگرام له‌ كێشی له‌شی دابه‌زێنێت.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، خوان پیدرۆ فرانكۆ توانی به‌ ماوه‌ی سێ ساڵ 330 كیلۆگرام له‌ كێشی له‌شی دابه‌زێنێت و ئێستا ده‌توانێت به‌ ئاسانی رێبكات و بجوڵێت. خوان پیدرۆ به‌هۆی قه‌ڵه‌وه‌ییه‌وه‌ له‌ساڵی 2017 ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌و نازناوی "قه‌ڵه‌وترین پیاو له‌ جیهاندا" پێبه‌خشرا كه‌ له‌وكاته‌دا كێشی له‌شی 590 كیلۆگرام بووه‌.

خوان پیدرۆ ده‌ڵێت كاتێك ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵان بوه‌ كێشی له‌شی 63 كیلۆگرام بوه‌و پاش ساڵێك ورده‌ ورده‌ كێشی له‌شی زیادیكردوه‌ و توشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك بووه‌، تا له‌ساڵی 2016 له‌شاری ئگواسكالیتسی مه‌كسیك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. 

هاوكات، له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكی پسپۆڕی تایبه‌ته‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه‌و گه‌ده‌ی بۆ بچوككراوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش به‌هۆی رجیمه‌وه‌ توانی به‌ماوه‌ی سێ ساڵ 330 كیلۆگرام له‌ كێشی له‌شی كه‌مكاته‌وه‌و رێبكات.

سه‌رچاوه‌/ زه‌مه‌ن

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ

COVID-19
تووشبووان
18,200
گیان له‌ده‌ستدان
670
چاکبوونەوە
10,480
تووشبووان
156,995
گیان له‌ده‌ستدان
5,531
چاکبوونەوە
112,102
تووشبوون
20,381,909
گیان له‌ده‌ستدان
741,684
چاکبوونەوە
13,280,356