به‌رپرسێكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ڕوومادی ده‌ستگیركرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیویانه به‌رپرسێكی لۆجستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری ڕوومادی ده‌ستگیربكه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق هاتووه، تیمه‌كانی فیرقه‌ی 10ی سوپا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری و لیوای پیاده‌ی 38 ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیان یه‌كێك له تیرۆریسته داواكراوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، هێزه‌كان به هه‌ماهه‌نگی ورده‌وه له ناوچه‌ی "ئه‌لتاش"ی ڕوومادی ئۆپراسیۆنی گرتنی سه‌ركرده‌كه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان ئه‌نجام داوه و به سهركهوتووییش توانیویانه به زیندوویی بگیرن.
له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ئاماژه‌ی داوه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی لۆجستی چه‌كدارانی داعش بووه له ڕوومادی و زۆرترین كۆمه‌كی لۆجستی پێشكه‌شی چه‌كداران كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه تیرۆریستییه‌كان و پێشتریش ناوی لای هه‌واڵگری عێراق هه‌بوو و به ماده‌ی چواری یاسای تیرۆر داواكراو بوو.
- Log in to post comments