سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی توركیا كۆچی دوایی كرد

4 رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردبوو

یاشار بیوكئانت 25 هه‌مین سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

به‌پیی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بیوكئانت به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه‌ خرابوویه‌ ژێر چاودێری پزیشكی و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

بیوكئانت له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و 4 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی فیلیز بیوكئانت كۆچی دوایی كردبوو، به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه‌ نه‌یتوانیبوو به‌شداری بكات له‌ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی هاوسه‌ره‌كه‌یدا.

یاشار بیوكئانت له‌ 1940 له‌ ئیستانبوڵ له‌دایكبوو، له‌ 1961 دا له‌ خوێندنگه‌ی جه‌نگی وشكانی، له‌ 1963 له‌ خوێندنگه‌ی پیاده‌ی سه‌ربازیی ته‌واو كردبوو.