ماسییه‌كی شێوه جیاواز له روباری به‌رزێوه راو ده‌كرێت
كوڕه گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی به‌رزێوه سه‌ربه قه‌زای رواندز، ماسییه‌كی شێوه جیاواز و ده‌گمه‌ن له روباری به‌رزێوه راوده‌كات و دواتر ده‌یخاته‌وه ناو ئاواهكهوه.
عه‌بدولغه‌فار عومه‌ر ئه‌حمه‌ده زه‌رد، گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی به‌رزێوه سه‌ربه قه‌زای رواندز، رایگه‌یاند: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌كاتی راوه ماسی له رێگه‌ی تۆڕه‌وه ماسێكی ده‌گمه‌ن و شێوه جیاوازم له روباری به‌رزێوه راوكرد، كه تائێستا ماسی له‌م شێوه‌مان به‌رچاو نه‌كه‌وتووه، كه ماسیه‌كه شێوه‌و روخسارێكی ده‌گمه‌ن و جیاوازی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند په‌ڕێكی زیاتر به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌بوو، هه‌روه‌ها زۆریش به جوله‌و هاربوو بوو ئاره‌زووی شه‌ڕكردن و گه‌ستنی ده‌كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا " دوای گرتن و راوكردنی ماسیه‌كه، به‌هۆی ده‌گمه‌نی نه‌مانویست له‌ناو بچێت و جارێكی دیكه خستمانهوه ناو ئاوه‌كه به‌ڵكو كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی ئه‌م جۆره زیندهوهرهو ماسییه دهكمهنانه.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران