كێك و حه‌ب....!

ئه‌گه‌ر حه‌ب له‌ ناوی دا هه‌بێت ڕه‌نگی حه‌به‌كه‌ ده‌گۆرێت

ماوه‌یه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان ره‌سم و ڤیدیۆی كێك داده‌نرێت گوایه‌ حه‌ب له‌ ناوی دا هه‌یه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم وه‌كو ئه‌ندازیارێكێ خۆراك چه‌ند تێبینی یه‌ك بڵێم.

كێك له‌ هه‌ویرو پیكینگ پاودێروهێلكه‌ دروست ده‌كرێت ئه‌گه‌ر حه‌ب له‌ ناوی دا هه‌بێت ڕه‌نگی حه‌به‌كه‌ ده‌گۆرێت ئه‌مه‌ی له‌م وێنه‌دایه‌ ڕه‌نگی سپی ئاسای یه‌ به‌ڵه‌م ئه‌گه‌ر له‌ كێكه‌كه‌دا هه‌بێت به‌ دڵنیاوه‌ ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت و به‌شێكی دا ده‌خورێت له‌كاتی هه‌ڵاتن و برژاندنی كێكه‌كه‌دا ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت.

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كارگه‌كانی توركیا یان توركیا مه‌به‌ستی بێت حه‌ب بكاته‌ ناو كێكه‌وه‌ به‌ ساغی دای نانێت به‌ دڵنیای یه‌وه‌ به‌ پاوده‌ری تێ ی ده‌كرێت نه‌ك ئاوا به‌ زاهیری دوای ئه‌وه‌ هه‌ر خۆراكێك هه‌ر خۆراكێك هه‌ڵپچڕا له‌ ڕوی زانستی یه‌وه‌ هیچ پشكنینێكی بۆ ناكرێ بۆ یه‌ به‌ دڵنیای یه‌وه‌ ئه‌وهیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نی یه‌ ته‌نها منافه‌سه‌ی به‌ینی كۆمپانیاكانه‌ من له‌ به‌ هه‌موو جۆرێك له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵیم به‌ڵام نابێت دڵه‌ ڕاوكێی له‌ناو هاوڵاتی یان دروست بكرێت..

له‌شكر حمید / ئه‌ندازیاری خۆراك

 كوردستان تیڤی/ كامران