نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

به‌ 62 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ 62 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

رۆژی رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 30 دۆلار و 14سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. به‌رمیلی نه‌وتی برێنت كاتژمێر: 9:22 له‌چاو داخستنی رۆژی رابردوودا له‌سه‌دا 0،25 به‌زربوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 62،30 دۆلار رێكاری بینی.

له‌ هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس، 56 دۆلار و 64 سه‌نت بووه‌.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن دوای گه‌شتنی ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و چین بۆ كۆتاییهێنان به‌ گرژییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوانیان، هاوكات ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی هه‌ردوو وڵاتی گه‌وره‌ به‌كاربه‌ری نه‌وت و خاوه‌ن ئابووری زه‌به‌لاح پێش كۆتایی ساڵ، گرنگی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر نرخ و خواستی نه‌وت له‌ ته‌واوی جیهاندا.