ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا ده‌بێته میوانى لیڤانتی
له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیڤانتی
بارسێلۆنا له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو به ڕابه‌رایه‌تی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ند به كۆكردنه‌وه‌ی بیست‌ودوو خاڵ، له مێژووی یاریه‌كانی نێوان بارساو لیڤانتیش، مێسی بیستویه‌ك گۆڵی له تیپه‌كه تۆماركردووه
له‌به‌رامبه‌ریشدا، لیڤانتی خاوه‌نی چوارده خاڵه‌و له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسا، دوای ئه‌وه‌ی له یاری پێشوو ئینسو فاتی هێرشبه‌ره لاوه‌كه‌ی بلاوگڕانا شوێنی گرته‌وه، هاوكات هه‌ردوو یاریزان ساموێل ئومتیتی و عوسمان دێمبلی به بڕیاری تیمی ڕاهێنه‌ران ناویان له پێكهاته‌ی گشتی بارسا بۆ یاری به‌رامبه‌ر لیڤانتی تۆمارنه‌كراوه
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له‌باره‌ی یاریه‌كه ڕایگه‌یاند كه لیڤانتی تیپێكی خێرا‌و تۆكمهیهو هێرشه پێچه‌وانه‌كانی مه‌ترسیدان و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه‌و هه‌رده‌م به توندی فشار ده‌خاته سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و هێرشبه‌رانی یانه‌كه‌ش زۆر به‌هێزو لێهاتوون
ڤالڤێردی جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌بێت به وریاییه‌وه یاری له‌به‌رامبه‌ر میوانداره‌كه‌یان بكه‌ن
- Log in to post comments